چڵکی گوێ: ههڵماسين يان چڵک کردنی گوێ که به ناوی ئوتيت ده‌ناسرێت يه‌کێکه له نه‌خۆشيه درمه‌کانی گوێ که له گوێی ده‌ره‌وه يان گوێی ناوه‌نجی ڕوو ده‌دات. ئه‌م چڵکانه له هه‌ر ته‌مه‌نێکدا پێش دێت و له ته‌مه‌نی منداڵيدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئاڵامهت خۆ ده‌نوێنێ.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌تان تووشی ته‌و و ياو بوو و بێقهرار بوو و کۆکه و قوڕگ ئێشه‌شی له‌گه‌ڵ بوو پێويسته سه‌ردانی پزيشکی پسپۆڕی گوێ و قوڕگ و لووت بکه‌ن. ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌تان تووشی چڵکی گوێ بێت و به کاتی خۆی ده‌رمان نه‌کرێ بهرهبهر ئه‌و چڵکه ئه‌بێته هۆی دراندنی په‌رده‌ی گوێ و منداڵ توانای بيستنی له ده‌ست ئه‌دا.
چڵکی گوێ له ته‌مه‌نی گهوهرهساڵيدا به شێوه‌ی ژانه گوێ، ده‌ڵاندنی چڵکی گوێ، خوراندنی گوێ، سه‌رگێژه، دابه‌زينی ئاستی بيستن و لکاندنی ورديلهئێسکهکانی گوێ خوويا ده‌بێ. ئه‌گه‌ر به زووترين کات ده‌رمان نه‌بێت ئه‌بێته هۆی منهنژيت و کۆ بوونه‌وه‌ی ئاو به ده‌ور مێشک و ئيفليجی ده‌ماره‌کانی ده‌موچاو و هه‌روه‌ها که‌ڕی.
سه‌رنجدانی وردبينانهی پزيشک به نيشانه‌کان ئه‌توانێ پێشگری کات له وهزعيهتی ناله‌بار
له ئه‌نستيتۆی ئێمه نه‌خۆش سه‌ره‌تا له لايه‌ن پزيشکێ به وردی دهويان ده‌کرێ و له ناوه‌ندی بيستنی تێست و فه‌حسی کۆتايی لێ ده‌گيردرێت. پاش ده‌وره‌ی ده‌رمان ئه‌گه‌ر ئاکامێکی ده‌س نه‌که‌وت ئينجا نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌کرێت. له‌م ناوه‌نده‌دا نه‌شته‌رگه‌ری پسپۆڕانه‌ی باڵای گوێ ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌وڵ ئه‌درێت جيا له ده‌رمانی چڵکی گوێ، ئاستی بيستني نه‌خۆش به‌رز بکرێته‌وه.
چڵکی گوێی ده‌ره‌وه:
چڵکی گوێی ده‌ره‌وه له نێوان که‌سانێک که مه‌له ده‌که‌ن يان له شوێنێکی نمناک ده‌ژين به زۆری ده‌بينرێ. نيشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشيه بريتين له: ژان و ئێشی گوێ يان ده‌وروبه‌ری گوێ، ياو يان هه‌ست به نه‌خۆشين و ههڵماسينی گرێيه لهنفاويهکانی ده‌وروبه‌ری گوێيه. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی زوو چاره‌سه‌ر نه‌کرێ ڕه‌نگه که‌ناڵی گوێی ده‌ره‌وه کپ ئه‌بێت ونه‌خۆش ئاستی بيستنی دائه‌به‌زێ. ئه‌گه‌ر وه‌ها نيشانهگهلێکتان هه‌بوو به‌هيچ چه‌شنێ ده‌سکاری گوێی خۆتان مه‌که‌ن و خێرا بچن بۆ لای پزيشکی پسپۆڕ. سه‌رنجدان به چڵکی گوێ له که‌سانێ که ته‌مه‌نيان له سه‌ره يان تووشی نه‌خۆشی شه‌کره‌ن ئه‌گه‌ر به زوترين کات ده‌رمان نه‌کرێت نه‌خۆش توشی گرفتی زۆتر ئه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دهورهيهکی به‌رده‌وام چاره‌سه‌ر و ده‌رمان بکرێت به‌رگری ئه‌کرێت له پيتاکی دوايی.
تومۆره‌کانی گوێ:
له گوێدا هه‌ر وه‌کوو ئه‌ندامه‌کانی ديکه‌ی له‌ش ڕه‌نگه هه‌ندێ ئاڵ و گۆڕی ناحه‌ز و مه‌ترسيدار ڕو بدات. که‌وايه ئه‌بێ به وردی سه‌رنج بده‌نه نيشانه‌کانی نه‌خۆشی گوێ بۆ ئه‌وه‌ی تووشی گرفتی زۆرتر نه‌بن.
تومۆره‌کانی گوێی ده‌ره‌وه: ئه‌م تومۆرانه ڕه‌نگه هه‌ندێ جار به شێوه‌ی زێده ئێسکێ له نێوان که‌ناڵی گوێ يان برين و ده‌ڵاندنی به‌رده‌وامی چڵک له گوێ و که‌م کردنه‌وه‌ی ئاستی بيستن خوويآ بێت.
تومۆره‌کانی گوێ ناوه‌نجی: گرينگترين نيشانه‌ی ئه‌م تومۆرانه دابه‌زينی ئاستی بيستن و ويزهويزی گوێ وه‌کوو لێدانی دڵه، له هه‌ندێ کهسانيشدا ده‌ماره‌کانی ده‌موچاو ئيفليج ئه‌کات که گرينگترين ئه‌م تومۆرانه تومۆری گلۆمۆسه که تومۆرێکی دهمارييه. ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌م نيشانهگهلتان به‌دی کرد بچن بۆ ئه‌نستيتۆی گوێ و فه‌سحی تايبه‌ت و تێستی بيستنی بده‌ن. له قۆناغی سه‌ره‌تايی به ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌ری به‌کات ئه‌توانن به‌رگری نه‌خۆشين و دۆخی خراپتر بگرن. له‌م ئهنستيتۆيهدا به گشتی نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی به‌ته‌وای تومۆره‌که و ده‌رمانی که‌م بيستی ئه‌نجام ده‌درێت.
تومۆره‌کانی گوێی ناوين: ئه‌و تومۆرانهی که زۆرتر درمه بريتين له شوانۆما يان نورينۆم ئاکوستيک. ئه‌م تومۆرانه ئه‌توانن خه‌سارێکی گه‌وره بده‌ن له ده‌ماری بيستن و ده‌ماری خۆگری و دابه‌زينی ئاستی بيستنی هه‌سنی ده‌ماری و ويزهويزی گوێ و ئيفليج کردنی ده‌ماره‌کانی ده‌موچاو. ئه‌م تومۆرانه هه‌رچه‌ند خوشخيم بێت له‌به‌ر نزيکيان به مێشک و ده‌ماره سه‌ره‌کيه‌کانی له‌ش پێويسته تيمێکی لێزانی پسپۆڕی باڵا نه‌شته‌رگه‌ری بکات.
له‌م ئهنستيتۆيهدا تيمێ پزيشکی گوێ و قوڕگ و لووت و مێشک و ده‌مار و مونيتۆرينگی ده‌ماره‌کان له کاتی نه‌شته‌رگه‌ری له هه‌موو قۆناغێکی ده‌رماندا به شێوه‌ی پسپۆڕی باڵا به گشتی کار و ڕه‌وتی نهشتهرگهريهکان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.