چاندنی پێچپێچۆکه:
چاندنی پێچپێچۆکه ناوێکی زانستييه که له‌م ڕه‌وته‌دا پرۆتزێکی ئهلکترۆنيکی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بيستنی گوێ نه‌خۆش به‌کار دێت. ئه‌و نه‌خۆشانه تووشی گرفتی نهبيسی و که‌م کاری ده‌ماره‌کانی بيستنن که ئه‌مه‌ش به هۆی نه‌خۆشينی گوێی ناوين ڕوو ئه‌دات.
له‌م نهشتهرگهرييهدا پزيشگی پسپۆڕی نهخۆشينهکانی گوێ، به‌شێ له ئامێره‌که له نێوان گوێی ناويندا ئه‌چێنێ و به‌م شێوه نه‌خۆشێ که توشی که‌م بيسی يان که‌ڕی بوون ده‌توانن تا ڕاده‌يه‌ک ببيسن و ژيانێکی باشتريان هه‌بێت.
تايبه‌تمه‌ندييه‌کانی ئامێره‌که:
ئامێری چاندنی پێچپێچۆکه دوو به‌شی ناوين و دهرينی هه‌يه. به‌شی بزوێن يان وه‌رگری ده‌نگ له ئێسکی لاجانگ واته له پشتی گوێ و له ژێری پێستدا ئه‌چێنن و ئهلکترۆدهکه ئه‌ڕواته نێو پێچپێچۆکه‌ی گوێ ناوين. به‌شی ده‌ره‌وه که پهرێژی ده‌نگه‌کان ئه‌کات و به شێوه‌ی وزه‌ی ئهلکتريکی ده‌ری ئه‌هێنێ، له پشتی گوێ نه‌خۆشه‌که له‌ڕێگای موگناتيسييهوه له سه‌ر پێستيهوه ئه‌گاته به‌شی وه‌رگری ده‌نگه‌که که له ژێر پێستدا دانراوه.
جياوازی ئامێری چاندنی پێچپێچۆکه له‌گه‌ڵ بيستۆک له چيدايه؟
ئه‌م ئامێره جياوازی به‌رچاوی له‌گه‌ڵ بيستۆک هه‌يه و به زۆری بر که‌سانێ به‌کار دێت که بيستۆک بۆيان هيچ کارايهکی نه‌بووه، باش‌ترين ئامانج و مه‌به‌ست له چاندنی پێچپێچۆکه، بزاوتنی ڕاسته‌قينه‌ی ده‌ماری بيستنييه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش باشتر ده‌نگه‌کان بيسێت و لێکيان بداته‌وه.
به چ شێوه‌يه‌ک ده‌توانين تێبگه‌ين که منداڵێ يان گه‌وره‌ساڵی ئه‌توانێ ئه‌م چاندنه‌ی پێچپێچۆکه به باشی وه‌ربگرێ؟
يه‌که‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌يه که پزيشکی پسپۆڕی گوێ و قوڕگ و لووت چاوی پێ که‌وێت و هه‌ندێ تێست و فه‌حسی تايبه‌تی بيستنی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدات.
داڕشتنی به‌رنامه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی پێچپێچۆکه ڕه‌وتێکی زۆر وردبينانهيه و پێويستی به سه‌ردانی به‌رده‌وامی لای پزيشکی پسپۆڕی باڵای نهخۆشينهکانی گوێي و لێژنه‌ی تايبه‌ته. له ئاکامدا نه‌شته‌رگه‌ره‌که چۆنيه‌تی ئه‌نجامی نهسشتهرگهريهکه و ئامێره‌که و چاوهڕوانيهکانی پاش نهشتهرگهريهکهيان بۆ شرۆڤه ئه‌کات.
به‌ر له ئه‌نجام دانی نهشتهرگهريهکه پێويسته هه‌ندێ شێوه و به‌کار هێنانی بيستۆک بۆ نه‌خۆشه‌که، به‌پێ ڕاده‌ی دابه‌زينی ئاستی نهبيسی تاقی بکرێته‌وه. له لآيهکهوه ئه‌بێ هه‌م نه‌خۆشه‌ک و هه‌م بنه‌ماڵه‌که‌ی ئاماده‌يی به‌کارهێنانی ئامێرهکهيان هه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه هه‌ندێ بۆچوون و ڕوانگه‌ی ناشياويان سه‌باره‌ت به چاندنی پێچپێچۆکه هه‌بێت و وه‌کوو پێوه‌ندی وڵک لێی بڕوانن که ئه‌ندامێک له لهشيان ئه‌چێنرێ. به‌ڵام ئه‌م ئامێره به‌شی ده‌ره‌و و بهرچاويشی هه‌يه.
له پاش چاندنی پێچپێچۆکه هه‌ندێ به‌رنامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بيستن و سه‌ردانی به‌رده‌وامی لای پزيشک، بيستنناسی، وتارده‌رمانی پێويسته بۆ ڕێکخستن و کونتڕۆڵ له سه‌ر کارکردی ئامێره‌که و چۆنيه‌تی وڵامدانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌که.
به‌گشتی چاندنی پێچپێچۆکه بۆ ئه‌م که‌سانه له‌باره:
·گه‌وره‌ساڵان که تواناي بيستنی دوو لايه‌نی هه‌ستی و دهماريان به زۆری له‌ده‌ست داوه
·منداڵانی ۲ تا ۱۸ ساڵ که تواناي بيستنی دوو لايه‌نی هه‌ستی و دهماريان به زۆری له‌ده‌ست داوه.
·منداڵانی خوار ۲ ساڵ که تواناي بيستنی دوو لايه‌نی هه‌ستی و دهماريان به زۆری له‌ده‌ست داوه.
چاندنی پێچپێچۆکه له که‌وانه‌ی ته‌مه‌نی ۸ مانگه تا ۹۰ ساڵه ئه‌نجام ئه‌درێت که به‌سراوه به بارودۆخی نه‌خۆشه‌که.
چاندنی پێچپێچۆکه کاتێ پێشنيار ئه‌کرێته نه‌خۆش که بيستۆک کارايی باشی نه‌بێت بۆ تێگه‌يشتنی وتار.
تايبه‌تمه‌نديه گرينگهکانی ديکه سه‌باره‌ت به بڕيآردان له سه‌ر چاندنی پێچپێچۆکه
·نه‌بوونی هيچ چه‌شنه گرفتی پزيشکی بۆ ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ريه
·بوونی وزه و خواز پێويست له نه‌خۆشه‌که و بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ به‌شداری کردن له به‌رنامه‌کانی دوارهتوانی پاش نهشتهرگهرييهکه.
·لايه‌نگری باش و له‌باری بنه‌ماڵه‌ی نه‌خۆشه‌که
·تێگه‌يشتنێکی ڕوون و ئاشکرا له ته‌نگاوی و تواناييهکانی چاندنی پێچپێچۆکه.
بيستۆکی چێندراو
بۆ هه‌ندێ له نه‌خۆشه‌کان که توانايی بيستنيان نييه بيستۆکی ئاسايی کارايی نييه و نه‌خۆشه‌کان ڕهزامهنديان لێ نييه. هه‌ندێ جاريش نه‌خۆش نايه‌وێ بيستۆکهکهی له‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه بێت. ئه‌مڕۆکه دوای پێشکه‌وتنی زانستی پزيشکی گوێ و بيستنناسی به‌ره‌ی تازه، هه‌ندێ ئامێر و که‌ره‌سته به کارايی و توانايی باش بۆ باشتر بيستن له خزمه‌تی نه‌خۆشه‌کانه.
جۆره‌کانی که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی بيستن:
ئێمه به گشتی دوو جۆر که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی بيستنمان هه‌يه، يه‌کيان هه‌ستی ده‌ماری، که به‌شی پێچپێچۆکه يان ده‌ماره‌کانی گوێ تووشی گرفت ئه‌کات. ئه‌وی ديکه جۆری هيدايهتييه که کێشه و گرفتی به‌شی ده‌ره‌وه و ناوه‌نجی گوێيه به‌ڵام گوێی ناوين و ده‌ماره‌کانی بيستنی سالمن.
به‌ره‌ی تازه‌ی بيستۆکه چاندنييهکان دوو جۆرن:
تاقمێ بيستۆکی ئێسکه وه‌کوو BAHA
(Bone – Anchored Hearing Aid)
ده‌سته‌ی دووهه‌م بيستۆکی چێندراوه له گوێی ناوه‌نجی وه‌کوو Vibrant sound Bridge
ده‌سته‌ی يه‌که‌م يان BAHA داگری به‌شێکی تيتانيۆمييه که پزيشکی پسپۆڕی نه‌خۆشييه‌کانی گوێ له ئێسکی پشتی گوێ له ژێر پێستدا ئهيچێنێ و ئامێرێکی پهرێزکاری ده‌نگ له ده‌ره‌وی گوێ دائه‌نێن و له ڕێگای ئێسکه‌که‌وه ده‌نگ ڕاسته‌وخۆ ئه‌نێرێته گوێی ناوين و ده‌ماره‌کانی بيستن. له‌م ساڵه دواييانه ئامێری به‌شی ده‌ره‌وه زۆر بچووک بۆته‌وه که به ئاسانی له نێوان قژی نه‌خۆشه‌که حه‌شار ده‌درێت.
BAHA بۆ جۆره‌کانی که‌م بيستنی هيدايه‌تی، جۆراوجۆر و ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشی که‌ڕی يه‌ک لايهنهن به‌کار دێت. ئه‌مڕۆکه بۆ منداڵانی زگماگ کهڕيش به‌کار هێنانی ئه‌م ئامێره پێشنيار ئه‌کرێت. ته‌مه‌نی شياو بۆ چاندنی BAHA سه‌رووی ۵ ساڵه.
نه‌خۆشه‌که ده‌توانێ به‌ر له‌وه‌ی بڕياری کۆتايی بدات بۆ چاندنی BAHA ، به که‌ڵک وه‌رگرتن له دێمۆوهکانی ئهنستيتۆکه بيستنی باش به‌م ئامێره تاقی بکاته‌وه و ئه‌گه‌ر ويستی ئينجا ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ڕابگهينێت.
ئه‌م جۆره بيستۆکانه بۆ که‌سانێ که تووشی که‌م بيستی هه‌ستی و ده‌ماری نێوانجی به‌ره‌و زيادن به‌کار دێت وه‌کوو پيرگوێی.
به‌شی ناوينی بيستۆکی چاندنی له ڕێگای نه‌شته‌رگه‌رييه‌وه له سه‌ر وردهئێسکهکانی گوێی ناونجی ئه‌نجام ئه‌درێت. جۆری VSB به‌شی ناوين به ئه‌ندازه‌ی ده‌نکه برێنجێکه، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی يان پهرێژکاری ده‌نگی VSB 2.5 سانتی ميتره که له پشت گوێ و له ژێر قژدا ون ده‌بێ.
له ڕاستيدا زۆربه‌ی له‌م ئامێرانه په‌رده‌ی گوێ و زنجيره‌يه‌ک ورديله ئێسک ده‌ور ئه‌گێڕن بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی ده‌نگ و له ئاکامدا ئه‌ڕواته به‌شی ناوينی چێندراو و له‌وێ وزه‌ی ده‌نگی ئه‌گۆڕێت و ئه‌بێته وزه‌ی ئهلکتريکی و ئينجا ئه‌بێته حاڵه‌تی بيستنی ده‌نگ له نه‌خۆشدا. به‌شی ده‌ره‌و ئه‌کرێ مرێس ده‌کرێ. ته‌مه‌نی باتری ئه‌م بيستۆکانه جۆراوجۆره و پێويستی به گۆڕان هه‌يه.
بۆ نموونه سه‌باره‌ت به VSB ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێک هه‌ر ڕۆژ ۱۶-۱۲ کاتژمێر له‌م ئامێره که‌ڵک وه‌ربگرێ پێويسته حه‌وته‌ی يه‌کجار باترييه‌که‌ی بگۆڕدرێت.
نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ئه‌م جۆره بيستۆکانه ته‌نيا دکتۆری لێزانی پسپۆڕی باڵای گوێ ده‌يزانێت که خاوه‌ن ئه‌زموون و ته‌جره‌به و زانياری زۆره، له‌به‌ر ئه‌وی ئه‌گه‌ر به‌شه کانزاکانی ئامێره‌که به باشی له جێگه‌ی خۆي‌دا دانه‌مه‌زرێت ئامێره‌که ئيش ناکات.
کارايی بيستۆکه چێندراوه‌کان له گوێی ناوه‌نجی
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان له‌م ئامێره و شێوه‌کاری ڕهزامهنديان هه‌يه و ته‌نانه‌ت ئه‌يانه‌وێ نه‌شته‌رگه‌ری گوێی ناوهنجيان بۆ بکرێت. به پێ ڕێژه‌ی له‌به‌ر ده‌ست به‌تايبه‌ت VSB له‌و که‌سانه‌ی که تووشی که‌م بيستنی هه‌ستی و دهمارين ۹۴ له‌سه‌د ڕه‌زامه‌ندی خۆيان له‌م ئامێره ڕاگه‌ياندووه.
نه‌شته‌رگه‌ری VSB بۆ چ که‌سانێ ئه‌کرێت؟
که‌سانێ که بان ۱۸ ساڵه بن و توشی که‌م بيستنی هه‌ستی و ده‌ماری نێوانجی يان قووڵن و يان بيستۆکی ئاسايی بۆيان باش ئيش ناکات يان به‌کاری ناهێنن.
تهنگاوييههکانی به‌کار هێنانی ئه‌م ئامێره: