
پڕفسۆر مه‌سعوود موته‌سه‌دی زه‌ره‌ندی
خوێندنی پزيشکی له زانسگای وڵاتانی ئێران، ئه‌ڵمانيه و کانادا ته‌واو کردووه و پله‌ی پسپۆڕی باڵای ده‌رمانی نه‌خۆشيه‌کانی گوێ و نه‌شته‌رگه‌ری به‌شی خوارووی کاژه‌ڵاک له کانادا وه‌رگرتووه.
ئێستاکه به‌رپرسی به‌شی گوێ و قوڕگ و لووتی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مکيرئه‌عله‌مه و به‌رپرسی تيمی ئوتولۆژی، نورواتۆلۆژی زانستگای زانستی پزيشکی تارانه و ئه‌ندامی لێژنه‌ی بوردی پسپۆڕی ممتحنه وه‌زاره‌تی بێداشت و ته‌ندروستی و ده‌رمان و فێرکاريه.
تا ئێستا زۆرتر له 85 وتاری له گۆڤاره به‌ناوبانگه‌کان سه‌باره‌ت به جۆره‌کانی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌ری گوێ بڵاو کردۆته‌وه و چه‌نده کتێب وه‌کوو کتێب له‌سه‌ر نه‌خۆشيه‌کانی گوێی ناوين له لايه‌ن بڵاوگه‌ی نێونه‌ته‌ويی شپرێنگری(Springer) ئاڵمان چاپ و له سه‌رانسه‌ری جيهان بڵاو بۆته‌وه.
بۆ يه‌که‌م جار له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوين چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری گرينگ و به‌رچاوی ئه‌نجام دا بۆ نموونه چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری بيستۆکی چێندراو يان Implantable hearing aids.
ئه‌م ماوه‌يه به زۆری له‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی پێچ¬پێچۆکی، بيستۆکی چێندراو و تومۆری به‌شی خوارووی کاژه‌ڵاک و نه‌خۆشينی چڵک کردنی گوێ و به‌شی خوارووی کاژه‌ڵاک چالاکی ئه‌نوێنێ.
هه‌روه‌ها چه‌نده کۆڕی جۆراوجۆری فێرکاری نه‌شته‌رگه‌ری گوێ له وڵاتانی کانادا، باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پاژی ئاسيا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوين به‌ڕێوه‌بردوه.