سه‌رگێژه
سه‌ره‌گێژه جۆره هه‌ستێکی خول خواردنه که مرۆڤ وا هه‌ست ئه‌کات هه‌موو شتێ به ده‌ور سه‌ريدا سووڕ ده‌خوات، يان خۆی له حاڵه‌تی سووڕ خواردن هه‌ست ده‌کات. هه‌ندێ که‌سيش وه‌کوو هات و چون و هه‌ست به جو خواردنی ناکاو له سه‌ر جێگه يان هه‌ست به لاره‌وه بون ده‌که‌ن.
له ڕاستيدا خاڵی جياوازی سه‌رگێژه له حاڵه‌تی گێژ بوونه‌که‌يه که داگری هه‌رچه‌شنه هه‌ستی خۆڕانه‌گرتن، هه‌ست به سووک بوونه‌وه‌ی سه‌ر، تاريک بوونی ناکاوی به‌رچاو له کاتی هه‌ستانه سه‌رپێ که ئه‌کانه پێ ده‌ڵێن گێژی که له‌گه‌ڵ سه‌رگێژه جيآوازی هه‌يه.
يه‌کێ له هۆکاره سه‌ره‌کيه‌کانی سه‌رگێژه له ژناندا که‌م بوونی ئاسنی خوێنه.
هۆکاره‌کانی سه‌رگێژه
بۆ ئه‌وه‌ی که له‌شی ئێمه بتوانێ خۆگر بێت ئه‌بێ سه‌ره‌تا مێشک ده‌ستوور بداته گوێ ناوين، چاوه‌کان، ماسوولکه‌کان و جمگه‌کان. پاشان ئه‌م ده‌ستووره مسۆگر بکرێ له له‌شدا.
که‌وايه ناته‌بايی و ئاڵۆزی له سيسته‌می له‌ش ئه‌بێته هۆی سه‌رگێژه. يه‌کێ له گرينگترين هۆکاره‌کانی سه‌رگێژه نه‌خۆشينه‌کانی گوێی ناوينه.
هه‌ندێ له باوترين و گرينگترين نه‌خۆشينه‌کان بريتين له:
نه‌خۆشی مه‌نيير يان هيدرۆپس ئه‌ندوله‌نفاتيک که به ناوی زه‌ختی گوێ يان گوشاری گوێ ناسراوه له ناو خه‌ڵکدا
سه‌رگێژه‌ی بێ کارتێکه‌ری و خۆشخيمی بارودۆخی له‌ش
هه‌ڵماسينی به‌شی خۆگری ده‌ماره‌کانی بيستنی- خۆگری گوێ
تومۆری ده‌ماری خۆگری گوێ
ئه‌بێ چی بکه‌ين:
يه‌که‌م هه‌نگاو بۆ ده‌رمانی سه‌رگێژه ناسينه‌وه‌ی هۆکاری سه‌ره‌کی سه‌رگێژه‌که‌يه که ئه‌بێ بچنه لای دکتۆری پسپۆڕی گوێ و قوڕگ و لووت. ئه‌گه‌ر سه‌رگێژه به هۆی نه‌خۆشی گوێ بێت پزيشکی گوێ و قوڕگ و لووت ده‌توانێ له باش چاوپێکه‌وتن و فه‌حس و هه‌ندێ وێنه‌گری پێويست نه‌خۆشينه مه‌ترسيداره‌کان وه‌کوو تومۆری مێشک يان چڵکی به‌شێ له گوێ بۆی ده‌ره‌که‌وێ و ده‌رمانی به‌کاتی ئه‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره نه‌خۆشيانه نه‌بوو بۆ هۆکاره‌کانی ديکه به ده‌رمانی باش سه‌رگێژه‌ی نه‌خۆشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت.
به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ندێ ئامۆژگاری ئه‌توانی ياريده‌ر بێت بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سه‌رگێژه:
کاتێ له خه‌و هه‌ڵه‌سن تۆزێ دانيشت ئينجا هه‌ڵسنه سه‌رپێ به يه‌کباره هه‌ڵمه‌سن
بارودۆخی خۆتان ئارام بگۆڕن نه يه‌کجاری و ناکاو
هه‌وڵ بده‌ن له تاريکيدا زۆر نه‌چن به ڕێدا
ده‌رمان و ڕژيمی خواردنی تايبه‌ت که دکتۆر بۆتانی نواندووه به باشی به‌کاری بهێنن. (وه‌کو ڕژيمی که‌م خوێ) به‌پێ کات و به‌رنامه‌ی دياری کراو بچنه لای دکتۆره‌که‌تان.
بۆتان کرا وه‌رزشی يووگا ئه‌نجام بده‌ن
که‌وشی ڕه‌حه‌ت له‌پێ بکه‌ن.
له‌کاتێ که نه‌خۆشينه‌که‌تان هه‌ڵه‌ودانه له ئه‌نجام دانی کار وه‌کوو ماشين لێخوڕين، چوونه سه‌ر له په‌يجه، مه‌له له قووڵايی ئاوی زۆر خۆتان بپارێزن.
بۆ نه‌خۆشينی تومۆری مێشک ئامۆژگاری دکتۆره‌که‌تان سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رمان به باشی به‌ڕێوه ببه‌ن.