که‌م بوونی ئاستی بيستن و چاره‌سه‌ر و ده‌رمانی ئه‌م گرفته
هه‌ستی بيستن يه‌کێ له گرينگترين هه‌سته‌کانی ئێمه‌يه که که‌م و کۆڕی و نوقسان له‌م هه‌سته ئه‌بێته هۆی خه‌ساری وتاريش. که‌وايه سه‌رنجدان به‌م هه‌سته له سه‌ره‌تای منداڵی تا سه‌رده‌می پيری و بهساڵاچويی ئه‌توانێ ده‌ورێکی باش له ژيان بگێڕێ.
به‌خته‌وه‌رانه تێستی بيستنی له ڕۆژی سه‌ره‌تايی بۆ منداڵانی ساوا ئه‌نجام ئه‌درێت به‌ڵام دايک و باوکه‌کان ئه‌بێ تا به‌ر له شه‌ش مانهيی زۆرتر سه‌رنج بده‌نه کۆرپه‌کان. ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌تان هيچ کاردانهيهکی نه‌بوو به‌رانبه‌ر به ده‌نگه‌کان به زووترين کات بيبه‌ن بۆ ئهنستيتو. له ناوه‌ندی بيستنی ئهنستيتۆکهی ئێمه به ته‌واوی تێست و تاقيکارييهکان له سه‌ره‌تای له‌دايک بوون به شێوه‌ی پسپۆڕانه‌ی باڵا ئه‌نجام ده‌درێت.
له ته‌منی منداڵی تا مام ناوه‌ندی منداڵ زۆرتر ئه‌گه‌ری تووش بون به کێشه و گرفتی گوێ و کۆبوونه‌وه‌ی ته‌وش له پشت په‌رده‌ی گوێ هه‌يه. ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌تان له کاتی سه‌يری ته‌له‌فيزيۆن ده‌نگی تهلهفيزيۆنهکه به‌رز ئه‌کاته‌وه يان بڕێ وشه به باشی نه‌توانێ بيڵێ يان له ده‌رس خوێندندا دابه‌زينی بووه بيبهنه لای پزيشکی ئه‌نستيتۆی گوێ و بڕێ تێستی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له گرفتی گه‌وره‌تر له داهاتوو بگێردرێت.
دابه‌زينی ئاستی بيستن يه‌کێکه له کێشه‌کانی نه‌خۆشه ته‌مه‌ن بانه‌کان. به‌خته‌وه‌رانه ئه‌مڕۆکه به نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رمانی بيستن و که‌ڵک وه‌رگرتن له بيستۆکی زۆر به‌هێز و چاندنی پێچ پێچۆکه ئه‌توانێ هێمنايهتی بخاته‌وه نێو بنه‌ماڵه.
ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆکارێ پێتان خۆش نييه بيستۆک به‌کار بهێنن يان به شێوه‌ی ناکاوی توانی بيستنی يه‌کێ له گوێيهکانتان له‌ده‌ست داوه ئه‌توانن به شێوه‌گه‌لی نوێ نه‌شته‌رگه‌ری وه‌کوو به‌کارهێنانی پرۆتێزی چێندراو ئه‌م کێشه‌يه چاره‌سه‌ر بکرێت.
ته‌کنيکی نوێ له نه‌شته‌رگه‌ری چڵکی گوێ به شێوه‌ی توبوپلاستی:
يه‌کێ له گرينگترين هۆکاره‌کانی که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی بيستن له منداڵان و گه‌وره‌ساڵان کێشه و گرفتی به‌شی شهيپوور ئێستاشی گوێيه و کۆ بوونه‌وه‌ی ته‌وش له پشت په‌رده‌ی گوێ و دابه‌زينی ئاستی بيستن. ئه‌م نه‌خۆشينه له گيروگرفتی به‌رده‌وامی گوێ، هه‌ست به گوشار و زه‌خت و ئازار له گوێ خۆی ئه‌نوێنێ که له کاتی سه‌فه‌ری هه‌وايی خراپتر ئه‌بێت. ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌بێته هۆی لکاندنی ئێسکه‌کان و په‌رده‌ی گوێ، که ئه‌وکاته ئه‌بێ نهشتهرگهريهکی به‌ربڵاوتری بۆ بکرێت.
ئێستاکه به نه‌شته‌رگه‌ری توبوپلاستی به شێوه‌ی ئاوه‌ڵاکردنی شهيپوور ئێستاش به باڵۆنه و بۆ يه‌که‌م جار له ساڵی ۱۳۹۴ له ئێران‌دا له لايه‌ن تيمی پسپۆڕی ئهنستيتۆوه ئه‌نجام درا که ده‌ورێکی باشی له چێ کردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئيش کردنی شهيپوور ئێستاش گێڕا و هه‌ندێ نه‌خۆشي ناوبراوب به باشی ده‌رمان کرد و به‌رگری له پيتاکی پاش نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رمانی نه‌خۆشيه‌کان کرد.
هإکاری که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی بيستن زۆره. ڕوونه که به گشتی پاتۆلۆژييهکان که گوێی ده‌ره‌و و ناوه‌نجی و ناوين تووش ئه‌کات ئه‌توانێ بێته هۆی دابه‌زينی ئاستی بيستن که لێره‌دا ده‌رفه‌تی شرۆڤه‌کردنی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته نييه.
له‌م ئهنستيتۆوه پسپۆڕی باڵايهی گوێ له پاش نووسينی شرۆڤهيێک له بارودۆخی نه‌خۆشه‌که، دهويانی باڵينی و تێستی تايبه‌ت بۆ دياری کردنی هۆکاری دابه‌زينی ئاستی بيستن وه‌کوو ئوتوئێسکلرۆز، چڵکی به‌رده‌وامی گوێ، نه‌خۆشيه زگماگيهکان و تومۆره‌کان، وێڕای چاره‌سه‌رکردن و ده‌رمانی نه‌خۆشييه‌که به ته‌کنيکی نوێی نه‌شته‌رگه‌ری و که‌ڵک وه‌رگرتن له پرۆتێزی بيستنی پێشکه‌وتوو به گشتی جۆره‌کانی که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی بيستنی ده‌رمان کرد.
جێی شانازيه ڕابگهيێنين که به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌کنۆلۆژيای پێشکه‌وتووی بيستنی و مێتۆدی نوێ نه‌شته‌رگه‌ری، هيچ چه‌شنه که‌م بهستنيهک بێده‌رمان و چاره‌سه‌ری له وڵاتی ئێران‌دا نييه.