هه‌ر خودايه بيسهری ته‌واو
له ئه‌نستيتۆی بيستنناسی ئێمه خزمه‌تی ته‌واوی ناسين و هێزهکردنی بيستن و خۆگری بۆ منداڵان و گه‌وره‌ساڵان که تووشی که‌م بيستنی يآن ئه‌گه‌ری که‌م بيستنيان هه‌يه، سه‌رگێژه يان ويزهويزی گوێ به ته‌واوی مسۆگر ئه‌کرێ.
ئه‌م خزمه‌تانه کۆمه‌ڵێکه له تاقيکاری و ئه‌زموونی ئاکاری و ئهلکترۆفيزيۆلۆژی که به مه‌به‌ستی دياری کردنی بون، جۆر، ئه‌ندازه، ڕاده‌ی سرتی و زۆری، هۆکار و گه‌ڵاڵه‌ی چاره‌سه‌ری و ده‌رمانی که‌م بيستنی ئه‌نجام ئه‌درێت. به لێکدانه‌وی ئاکامی ئه‌م ههڵساندنه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئايا که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی بيستن له جۆری گواستنهوهييه، واته گوێی ده‌ره‌وه يان ناوه‌نجی تووشی کێشه بووه يان هه‌ستی – دهمارييه و پێوه‌ندی هه‌يه به گوێی ناوين يان ناوه‌ندی.
ئه‌م ئه‌زموونانه داگری بابه‌تانی خواره‌وه‌ن:
- ئه‌زمونی ده‌نگی بێخه‌وشی ڕێگه‌ی هه‌وايی و ئێسکی (ئێديۆمتری): بۆ دياری کردنی ئاسانه‌ی بيستن له فرێکانسی جۆراوجۆر ئه‌نجام ئه‌درێت و به‌راوردی ئاسانه‌ی ئێگهی هه‌وايی و ئێسکی ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که جۆری که‌م بيستنيهکه (گواستنهوهيی، هه‌ستی – ده‌ماری) دياری بکرێت.
- ئه‌زموونی وتاری: ئاسانه‌ی ناساندنی وشه‌کان لێره‌دا ديآری ئه‌کرێت که زۆربه‌ی بۆ جه‌خت کردن له‌سه‌ر ئاسانه جۆراوجۆره‌کانی ده‌نگی بێخه‌وش. هه‌روه‌ها ڕێژنه‌ی تێگه‌يشتن له وشهکانيش به‌راورد ئه‌کرێت که ئه‌م شێوه‌کاری ده‌ماره‌کانی بيستنی و مێشک له گواستنه‌وه و شرۆڤه‌کاری زانيارييه‌کانی بيستنی پيشان ده‌دات.
- تمپانۆمتری: ئه‌زمونێکه که سڵامه‌تی که‌ناڵی گوێ، په‌رده‌ی گوێ و ڕه‌وتی گوێی ناوه‌نجی لێک ده‌داته‌وه.
- وڵامدانه‌وه‌ی بزواتنی لقی مێشک: (ABR) ئه‌م ئه‌زموونه به دوو مه‌به‌ست بۆ منداڵان و گه‌وره‌ساڵان به‌ڕێوه ئه‌چێ:
- دياری کردنی دروستی شێوه‌کاری ده‌ماری بيستنی ABR: دهلاقهيهکه به‌ره‌و ڕاستييهکانی ئهلکتريکی که به‌دووی بزاوتنی ده‌نگ له ئامێری بيستنی تا ئاستی لقی مێشک ڕوو ئه‌دات. که‌وايه ئهتوانين له نه‌خۆشييه‌کانی نورۆلۆژی پێوه‌نديدار به ڕه‌وتی به‌ستنه‌که به تۆمارکردنی ئه‌م وڵامانا ڕه‌وتی ده‌ماره‌که لێک بده‌ينه‌وه وه‌کوو تومۆری ئاکوستيک، MS ، نورۆپاتی، بيستنی و …
- دياری کردنی ئاسانه‌ی بيستنی ABR: ئه‌زمونێکی ئهلکتۆفيزيۆلۆژي به‌رچاوه که پێويستی به هاريکاری تاقيکراوهکان نييه. که‌وايه بۆ منداڵانێ که به هۆی که‌م ته‌مه‌ن بوونيان يان که‌م ئه‌ندامی له‌شی و مێشکی توانای هاوکاريان له ئه‌زموونه ئاکارييه‌کان نييه و هه‌روه‌ها گهورهساڵانێ که له‌سه‌ر بوون و ڕاده‌ی کێشه‌ی که‌م بيستنييان تووشی ناته‌بايی و گرفتن و له ئه‌زموونه ئاکارييه‌کان هاريکاری باش ناکه‌ن، به مه‌به‌ستی ديآری کردنی ئاسانه‌ی بيستنی مسۆگر ئه‌بێت.
- ئهلکتۆکوللێئۆگرافی: بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پوتانسيێلی ئهلکتريکی به‌رهه‌می گوێی ناوين بۆ وڵامدانه‌وه به بزاوتنی ده‌نگی وو وڵام به پرسياره‌کان ئه‌نجام ئه‌درێت که ئايا گوشار و زه‌ختی ته‌وشی گوێی ناوين زۆرتر بووه؟
خزمه‌تی هێزهکردنی بيستنی و خۆگری داگری ئه‌م بابهتانهيه:
ڕاوێژکاری، نواندن و ڕێکخستنی بيستۆک: هه‌روا که که‌م بيستن ئه‌بێته هۆی ئه‌سته‌م بوونی پێوه‌ندی نێوان خه‌ڵک و به‌ره‌به‌ره گوێی ناوين ده‌ماری بيستنی و ئاقاره‌کانی پهرێژی بيستنی له مێشک، توانايی خۆيان له سه‌ر شرۆڤه و لێکدانه‌وی فرێکانسه ده‌نگه تايبه‌ته‌کان له ده‌ست ئه‌ده‌ن، چه‌ن و چۆنی ژيانی مرۆڤه که‌م بيستهکانيش دائه‌به‌زێنێت. به‌م بۆنه‌وه ئه‌گه‌ر که‌م بيستيێک که ده‌رمانی به مێتۆده پزيشکييهکان وه‌کوو نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رمان بۆی نه‌بێت، به‌کارهێنانی بيستۆکی پێ پيشنيار ئه‌که‌ين. ئه‌گه‌ر بيستۆکهکه به باشی به‌کار ببرێت و به جوانی ڕێکبخرێت، ئامێری بيستنی گوێی نهخرشهکه ديسانهو ئه‌بزوێت و نه‌خۆشه‌که بهرهبهر ئه‌و ده‌نگانه‌ی که ماوه‌يه‌که نهيبيستووه به جوانی لێک ده‌داته‌وه. هه‌رچی ماوه‌ی نهبيستی زۆرتر تێپه‌ڕێت و نه‌خۆش له بيستۆک که‌ڵکی وه‌رنه‌گرتبێ، تێگه‌يشتن و لێکدانه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و وت و وێژی ده‌وروبه‌ری بۆی ئه‌سته‌متره. ئه‌مڕۆکه بيستۆکه ديجيتاڵييهکان بچووکترن، بۆ چاره‌سه‌ری و تێگه‌يشتنی وتاره‌کان به‌هێزتر کراوه و ته‌کنۆلۆژی ئه‌م دهرفهتيه ڕه‌خساندووه که له که‌شێکی ئه‌سته‌می بيستنی، کێشه و گرفتی که‌متريان هه‌بێت. هه‌ر که‌سێ به هه‌ر ڕاده‌ی که‌م بيسی ئه‌توانێ بيستۆک به‌کار بهێنێ. بۆ ئه‌م که‌سانه‌ی که له هه‌ر دو گوێدا نهبيس و که‌ڕن به‌کارهێنانی بيستۆکی دوو گوێ پێشنيار ئه‌کرێ و چاکی و له‌باری بيستۆک ئه‌وه‌يه که داگری توانايی شوێن دۆزی ده‌نگه‌کانه، ده‌نگی مه‌به‌ست له ده‌نگه هه‌ڵه‌ته‌کان جيا ئه‌کاته‌وه، له شوێنی شلۆق و قه‌ره‌باڵغدا توانای ده‌رکی ده‌نگه‌کانی زياد ئه‌بێت و بهرهبهر ڕادێت به بيستۆکهکه. کاتێ که پسپۆڕی بيستنی بيستۆکی تايبه‌تيان بۆ ئێوه به‌کارهێنا و له‌سه‌ر گوێتان جێگريان کرد له‌وانه‌يه هه‌ندێ کاردانه‌وه‌ی نامۆتان به‌رانبه‌ر به ده‌نگه‌کان هه‌بێت. ئه‌مه حاڵه‌تێکی ئاساييه. مه‌به‌ست له به‌کارهێنانی بيستۆک ئه‌وه‌يه که ده‌نگه‌کان ببيسن به‌ڵام ده‌نگه‌کان ئه‌بێ ڕوون و ئاشکرا و له‌بار بن. ئاڵوگۆڕی که‌م له به‌رنامه‌ی بيستۆکهکه له يه‌که‌م جاری به‌کارهێنان يآن له کاتی ڕێکخستنی وردبينانهتر که له‌وانه‌يه يه‌ک مانگ مه‌ودای هه‌بێت ئه‌توانێ ياريدهرتان بێت بۆ گه‌يشتن به ئامانج که بيستنی ڕون و ئاشکرای ده‌نگه‌کانه. که‌وايه هه‌رچی ئێوه وردبينانهتر ڕاپورتی شێوه‌ی بيستنهکهتان بگهيننه پسپۆڕی بيستنهکه، ئه‌توانێ باشتر و له‌بارتر له گه‌يشتن به ئامانجه‌که‌تان ياريدهرتان بێت.
ڕاوێژ و ناساندنی بيستۆکی چێندراو: بيستۆکه ئاساييه‌کان به دوای پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژی دروست کردنيان به چه‌ند هۆکار وه‌کوو به‌سرانی بۆری گوێ، ده‌نگی فيکهی بيستۆکهکه، پێويست به گۆڕينی باتری، چڵک کردنی به‌رده‌وامی گوێ، چۆنيه‌تی خوار و ده‌نگ و ڕوانگه‌ی ناحه‌زی کۆمه‌ڵگا به بيستۆک نه‌يتوانيوه هه‌موو که‌م بيسێک ڕازی بکات.
بيستۆکی چێندراو بۆ ياري دان به‌م که‌سانه گه‌ڵاڵه کراوه که دوو جۆری سه‌ره‌کييه:
- بيستۆکی چێندراوی گوێی ناوه‌نجی: له‌م جۆره بيستۆکانه ده‌نگه‌کان له ڕێگای مايک و پهرێزکار که له پشتی گوێ دانراوه ئه‌گاته گوێ و له‌ڕێگای پێسته‌وه ئه‌گاته وه‌رگری ناوين که له ئێسکی گوێ دانراوه. وه‌رگره‌که به هۆی سيمێکی ناسکه‌وه به سيمپێچی ئهلکترۆنيکهوه لکاوه‌ته ورديله ئێسکه‌کانی گوێ ناوه‌نجی. سيم پێچه‌که به هۆی سيگناڵێکی بههێزکهرهوه ئهلهرێتهو و ورديله ئێسکه‌کانی گوێی ناوه‌نجی ئه‌خاته له‌رزه. ئه‌م لهرينهوانه ئه‌گاته پێچپێچۆک و ده‌ماره‌کانی بيستن و مرۆڤ ده‌توانێ به‌م شێوه ده‌نگه‌کان ببيسێ. هه‌ندێ مودێلی ئه‌م سهمعهکانه هه‌يه که به ته‌واوی چێندراون و هه‌موو به‌شێکی له ژێر پێستدايه. چاکه‌ی ئه‌م ئامێره ئه‌وه‌يه که مرۆڤ به ئاسانی توانای بيستنی سروشتی هه‌يه له‌به‌ر ئه‌وی که بۆری گوێ نابهسرێ. به‌ڵام عه‌يبی ئه‌وه‌يه که گرانه و بۆ نهبيس و که‌ڕه‌کان بێکه‌ڵکه.
- بيستۆکی چێندراوی ئێسکی: بۆ که‌سانێ دروست بووه که که‌م بيسی گواستنهوهيی يان تێکه‌ڵيان هه‌يه و به چه‌ند هۆکار وه‌کوو دروست نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی گوێ، به‌سرانی که‌ناڵی گوێ، چڵک کردنی به‌رده‌وامی گوێ و … ناتوانن له بيستۆکه باوه‌کان که له پشتی گوێ يان ناوی که‌ناڵی گوێ داده‌نرێ که‌ڵک وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها که‌سانێ نهبيس و که‌ڕ که که‌ڕی يه‌ک لايهنهيان هه‌يه ئه‌م جۆره بيستۆکه به‌کار دێت. ئه‌م ئامێره ده‌نگه‌کان له ڕێگای لهرينهوی ئێسکی کاژه‌ڵاک ئهگهيێنێته گوێ. به‌شه‌کانی ئه‌م بيستۆکه بريتين له پێچی تيتانيۆمی و پايه‌يه‌کی لکا. که به نه‌شته‌رگه‌ری له ئێسکی پشتی گوێ دانراوه و پهرێژکارێک که له‌سه‌ر ئێسکی پشتی گوێ دانراوه. پێوه‌لکاندنی پهرێژکارهکه به به‌شی ناوين هه‌م له ڕێگای ڕاستهقينهيه که پايهکهيه له‌م شێوه به‌شێ له پايهکه له ده‌ره‌وه‌ی پێسته، يان لکاندی به شێوه‌ی موگناتيسي که هه‌موو به‌شێکی له ژێری پێستدايه.
ده‌رمانی هێزده‌ری (هێزدانهوهی سه‌رگێژه)
- هێزده‌ری دێهليزی (هێزده‌ری سهرگێزه): هێزده‌ری دێهليزی شێوازێکی تايبه‌ته له ده‌رمان که به مه‌به‌ستی که‌م کردنه‌وی کێشه و گرفته‌کانی تێکچوونی ئامێری دێهليزی ئه‌نجام ئه‌درێت. ئه‌م به‌رنامه‌يه که داگری هه‌ندێ چالاکی و ڕاهێنانه و به‌قازانجه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی سه‌رگێژه و گێژی، خۆنه‌گری ڕوانين و ديتن گه‌ڵاڵه کراوه و له‌و که‌سانه‌ی که له پاش نهخۆشيهکانهو سيسته‌می لهشيان خۆنه‌گره و نيشانه‌کانی که‌م نابێته‌وه و چالاکی ڕۆژانه‌يان توشی گرفت ئه‌بێت و ئه‌م که‌سانه‌ی که سه‌رگێژه‌ی کاتيان بووه.