پولیپ بینی
February 4, 2018ئه‌نستيتۆی سه‌ره‌ژان و سه‌رگێژه
March 11, 2018- ويزاندنی گوێ ( tinnitus ):
ويزهويز کردن و ويزاندنی گوێ واته هه‌رجۆره هه‌ست کردن به بيستنی ده‌نگێک له ناو گوێدا. ئه‌مه له حاڵێکدايه که هيچ ده‌نگێک له ده‌وروبه‌ری ئێوه‌دا نابيسرێت.
چه‌ندوچۆنی ده‌نگه‌که ئه‌توانی جياوازی هه‌بێت وه‌کو ده‌نگی گرمه و نه‌ڕه، ده‌نگی کفهی با، فيکه يان وه‌کوو چرکه‌چرکی کاتژمێر يان ته‌نانه‌ت وه‌کو ده‌نگی لێدانی دێ بێت.
ئه‌م ده‌نگانه تهنيآ له گوێدايه و ده‌وروبه‌ری نايبيسن. به‌ڵام هه‌ندێ جار به‌تايبه‌ت له کاتێکدا که ده‌نگه‌که وه‌کوو خوڕه‌ی ئاو يان لێدانی دێ بێت له‌وانه‌يه که کهسانێتر به نزيک بوونه‌وه له گوێ نه‌خۆشه‌که ئه‌و ده‌نگه ببيسن.
له کاتێ که تووشی وه‌ها حاڵه‌تێ بۆتان بوون خێرا بچنه لای پزيشکی پسپۆڕی گوێ و قوڕگ و لووت که چاره‌سه‌ری نهخۆشيهکهتان بکات.
چه‌ند خاڵی گرينگ که پێويسته به دکتۆری ڕاگهينن:
- ئايا ويزهويزکردنی گوێ بۆته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی بيستن له يه‌ک يان هه‌ردو گوێ؟
- ئايا ده‌نگه‌که ته‌نيا له يه‌ک گوێ دهبيسرێ يان هه‌ردوو گوێ ده‌رگير کردووه؟
- ئايا ويزهويزی گوێ به‌رده‌وامه يان تاوتاوه؟
- ئايا ده‌نگی ويزهويزهکه پاته ده‌بێته‌وه له گوێدا؟
- ئايا ئه‌و ده‌نگه تووشی سه‌ره‌ژان وسهرهگێژهتان ئه‌کات؟
- ئه‌بێته هوی که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌ون يان چالاکی ڕۆژانه‌تان؟
- ئه‌بێته هۆی دڵه‌ڕاوکێ و عه‌سه‌بی بوونتان؟
- ئايا ويزهويزهکه هاوده‌نگه له‌گه‌ڵ لێدانی دڵتان يان نه؟
هۆکاری ويزهويزکردنی گوێ چييه؟
هه‌رچه‌ند زۆر جار هۆکاری ئه‌م گرفته نادياره به‌ڵام ئهتوانين هه‌ندێ هۆکاريشی پێوه پێوه‌ندی بده‌ين:
- که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی بيستن
- ڕووبه‌ڕو بوون له‌گه‌ڵ ده‌نگێکی نائاشنا و نامۆ
- زه‌ربه‌ت که‌وتن له سه‌ر
- پيتاکی هه‌ندێ ده‌رمان
- گۆڕانی زه‌ختی خوێن
- هه‌بوونی چڵک و پيسايهتی له گوێ- ماسينی گوێی ده‌ره‌و
- کۆ بوونه‌وه‌ی ته‌وش له پشتی په‌رده‌ی گوێ
- نه‌خۆشی دڵ و ده‌ماره‌کان، کێشه و گرفتی مۆرخهکانی گه‌ردن، کێشه‌ی جمگه‌کانی شهويلکه و دانه‌کان
- ويزاندنی گوێ وه‌کوو لێدانی دڵ به هۆی تومۆر له نێو ده‌ماره‌کانه يان گرفتی ده‌ماره‌کانی ژێرۆی کاژهڵاکه
- جۆرێ نه‌خۆشی تايبه‌ت به ناوی مهنيير
هه‌روا که ڕوونه بۆ ده‌رکه‌وتنی هۆکاری ويزهويزی گوێ ئه‌بێ دکتۆر چاوی پێ بکه‌وێ و ڕه‌نگه پێويست بێت هه‌ندێ فه‌حس وه‌کوو دیاری کردنی ئاستی بيستن و وێنه‌گرتن له مێشک و گوێ ئه‌نجام بدرێت.
چاره‌سه‌رکردن و ده‌رمان
بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی هۆکاری ويزهويزی گوێ گرينگترين کاری ده‌رمانی ئه‌وه‌يه که زۆر جار ده‌رمان به حه‌ب و نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌ری ناکات. پێويسته هه‌ندێ په‌کی ده‌رمانی بدرێته نه‌خۆش.
بڕێ له‌و ده‌رمانانه بريتين له:
- به‌کارهێنانی بيستۆک، ئه‌مه له حاڵێکدايه که به‌کارهێنانی بيستۆک ئه‌بێته هۆی به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی بيستن و ده‌نگی ويزهويزی گوێ کپ بکات.
- که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌نگی دڵنشين له فرێکانسێکی به‌ربڵاو وه‌کوو ده‌نگی باران، ده‌نگی شه‌پۆلی ده‌ريا و … ئه‌م ده‌نگانه ئه‌بێته هۆی ئه‌وی که نه‌خۆشه‌که که‌متر سه‌رنجی ويزهويزی گوێ بدات و به‌ره‌به‌ره پێی ڕادێت تا به ته‌واوی چاک ئه‌بێته‌وه. ئه‌مڕۆکه بۆ بيستنی ئه‌م جۆره ده‌نگه سروشتيانه ئه‌توانن گوێ بۆ مووسيقا بگرن يآن له ڕێگای هه‌ندێ پرۆگرامی سه‌ر موبايل که ته‌رخان کراوه بۆ مووسيقا که‌ڵک وه‌ربگرن.
- هه‌ندێ ته‌کنيک بۆ ريلاکس بوونی له‌ش و ئارام بوونی ڕه‌وان
زۆربه‌ی خه‌ڵک به‌پێ ئه‌زموون و ته‌جره‌به بۆيان ده‌رکه‌وتووه که هه‌رچی دڵهڕاوکێيان زۆرتر بێت ويزهويزی گوێيان زۆرتره. که‌وايه هه‌ر چالاکيهک که ڕۆح و ده‌روون ئه‌هوه‌ن و ئارام بکاته‌وه پێويسته به‌کاری بهێنن.
ده‌رمان و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشينه هاوکات و هاوده‌نگه‌کان
ده‌رمان و چاره‌سه‌رکردنی دڵه‌ڕاوکێ و خه‌مۆکی بۆ ده‌رمانی ويزهويزی گوێ پێويسته هه‌ندێ جار بچنه لای دکتۆری نه‌فسی.
ئه‌گه‌ر تووشی گرفت و نه‌خۆشی جمگه‌کانی شهويلکه بوون پێويسته بچنه لای دکتۆری ددان. ئه‌و که‌سانه‌ی که ويزهويزی گوێيان به‌هۆی کێشه و گرفتی گه‌ردن و ئارترۆزه پێويسته بچنه لای دکتۆری تايبه‌ت.
هه‌ندێ ئاکار و هوو هه‌يه که ويزهويزی گوێ زۆرتر ئه‌کاته‌وه. بۆ نموونه:
- به‌کارهێنان و کێشانی جگه‌ره و به‌رهه‌م تهماکۆييهکان
- به‌کارهێنانی ئه‌لکول
- ڕووبه‌ڕوو بوون له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ده‌نگی سه‌نعه‌تی و کارخانهيی يان ئامێری مووسيقايی به‌تايبه‌ت له کونسێرتهکان
که‌وايه ده‌رمان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ويزهويزی گوێ به‌سراوه به هۆکاری به‌دی هاتنی و نه‌شته‌رگه‌ری و به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمانی چڵکی گوێ ئه‌توانێ له ده‌رمانی ئه‌م نه‌خۆشيه کاريگه‌ری زۆر باشی هه‌بێت. نه‌شته‌رگه‌ری تومۆره‌کانی گوێ و به‌شی ژێرووی کاژهلاک بۆ ده‌رمانی ويزهويزێ که به‌هۆی تومۆرهکانهوه به‌دی دێت کاريگه‌ری زۆری هه‌يه.
هه‌روا که ده‌زانن ويزهويزی گوێ تهنيآ نيشانهيهکه نه‌ک نهخۆشيهک، ئه‌مه نيشانه‌ی ئاگهدارکردنهوهيه که ئه‌بێ به باشی هۆکاره‌که‌ی بدۆزنه‌وه. ڕه‌نگه بڕی جار ئه‌م ويزهويزه ئاگه‌دارکردنه‌وه‌ی مهترسيهکی گه‌وره بێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.




